بڵاوکراوە - ریکلام

شاری دهۆک

دهۆك یەكێكە لە شارە قەشەنگەكانی كوردستان، دەكەوێتە پانتایی نێوان زنجیرە چیاكانی شەندۆخا لە باشوور و چیای سپی لە باكوور و چیای مام سین لە رۆژهەڵات. هاوسنوورە لە گەڵ دەوڵەتی توركیا و سووریا، لە سنووری پارێزگای دهۆك نەتەوەكانی (كورد، كلدان، ئاشوور و ئەرمەن) دەژین و پەیرەوانی ئایینەكانی (ئیسلام، مەسیحی و یەزیدی) لەم شارە پێكەوە دەژین. چەندان  شوێنەوار و هەڵكۆڵدراو و دەیان میوانخانە و چێشتخانە و مۆتێلی لێ یە. مۆزەخانەی شوێنەواری و كەلتووری، هەروەها موزەخانەی كولتووری ئیزیدیەكانی لێ یە. شاری یاری و بازاری سەردەم و باخچەیەكی بچوكی ئاژەڵانی هەیە، چەندان سەنتەری رۆشنییری و زانكۆ لە شاری دهۆك هەیە، سنووری پارێزگاكە چەندان شوێنی گەشتیاری و شوێنەواری لە دەوروبەریدا هەیە. سەری چیای زاوا و گەڵی دهۆك دوو شوێنی گەشتیاری نزیكی ئەم شارەن. دەكەوێتە نێوان هێلی پانی (43,20) و (44,10) رۆژهەڵات و هێلی بازنەی (36,40) و (37,20) باكوور.
هەندێك لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەكانی ناوشاری دهۆك
• كەنیسەی مارت ئالاها: دەكەوێتە نزیك سەرۆكایەتی زانكۆ و كۆنترین كەنیسەیە لەدهۆك.
• كۆمەڵگەی مازی: كۆمەڵگەی مازی لە بازاڕێك و شاری یاری دریم ستی و میوانخانە و مۆتێل و چێشتخانە و مەلەوانگەی كراوە و داخراو پێكهاتووە.
• پاركی ئازادی: دەكەوێتە ناوەراستی شاری دهۆك، لە نزیك یاریگای یانەی وەرزشی دهۆك، كە لە باخچە و چێشتخانە و كافتریا پێكهاتووە. 
• زەری پارك: دەكەویتە نزیك مۆتێلەكانی زەری لاند، كە باخچە و یاری منداڵان و چێشتخانە و كافتریای لێیە. 
• كتیبخانەی گشتی بەدرخانییەكان: دەكەویتە سەر رێگای سەرەكی لە ناوشاری دەهۆك، 120هەزار كتێبی جۆراوجۆری تێدایە، شوێنی پشودان و خوێندنەوەی هەیە. 
• شاری یاری دهۆك: دەكەوێتە ناوشاری دهۆك و پێكهاتووە لە باخچە و چێشتخانە و یاری منداڵان و كافتریا.