من نحن

كۆمپانیای ( اطلس الاصیل )

كۆمپانیای ( اطلس الاصیل ) بۆ بازرگانی گشتی و بەستنی كۆنگرە و ریكخستنی پیشانگا _ سنوردار مێژوی دروست بوونی كۆمپانیا دەگەرێتەوە بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی (2004 ) ز لە سلێمانی دامەزراوە و لە بەرواری (11-10-2004 ) مۆڵەتی یاسایی لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دواتر لە وەزارەتی پیشەسازی وەرگرتووە .. هەر لەساڵی دامەزراندنییەوە كۆمپانیای ( اطلس الاصیل ) لە بواری بازرگانی خزمەتی بەرچاوودیاری بە هاولاتیان كردووە بە دابین كردن و خستنە بازاری بەرهەمی خۆراكی كە بۆشاییەكی گەورەی لە بازار پركردۆتەوە و هۆكاری چالاك كردنی جم و جوڵی نێوان كریار و فرۆشیار بووە لە بازارەكانی كوردستان و عیراق.. بەشەكانی كۆمپانیای (اطلس الاصیل ) : كارو چالاكییەكانی كۆمپانیا لە لایەن كەسانی شارەزا و بە ئەزموونەوە ئەنجام دەدرێن بە شیوازی ستاف و تیم كە راستەوخۆ بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیا سەرپەرشتییان دەكات و لە ئەنجامدا كاری گەورە بۆ خزمەتی هاولاتیان ئەنجام دەدەن .. بەشەكانی كۆمپانیا پێك دێن لە :

  • - بەشی بازرگانی
  • - بەشی پێشانگا
  • ئەوەی لێرە باسی دەكەین بەشی پێشانگایە كە تایبەتە بە بەستن ورێكخستنی كۆنگرە و پێشانگای بازرگانی و لەرێی ئەم بەشانەوە كارەكان ئەنجام دەدات :

بەشی كارگێری

ئەم بەشە تایبەتە بە بەرێوەبردنی پێشانگا و فیستیڤال و كۆنگرەكان ودیدار و ئۆفیسی كۆمپانیا و ڕێکخستنی کار و بارەکانی پێشانگا

بەشی راگەیاندن

ئەم بەشە كۆی كارە میدیاییەكان بەرێوەدەبات لە ( ریكلام – میدیا و بلاوكراوە – دیجیتال میدیا ) پێك دێت .. ڕێکلامیەکانی دەنگ و ڤیدیۆیی و هەموو دیزاینێکی پێشانگا بە ئەنجام دەدەن

بەشی پەیوەندییەكان

لە پەویەندییە نێودەولەتیەكان و ناوخۆییەكان پێك دێت ، دواتر شۆر دەبێتەوە بۆ هەموو ئەو كارانەی پەویەستن بە ریكخستنی پەوەندییەكان ،..

بەشی نۆژەنكردنەوە

ئەم بەشە لە لایەن ستاف و تیمی ئەندازیاری بیناسازی و تەلارسازییەوە بەرێوەدەبرێت بۆ نۆژەنكردنەوەوفراوان كردنی پێشانگای نێودەولەتی سلێمانی